ماڵەوە / بابەتى ئایینى / به‌رنامه‌یه‌كی پێشنیار كراو بۆ خوشكی موسڵمان له‌ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا

به‌رنامه‌یه‌كی پێشنیار كراو بۆ خوشكی موسڵمان له‌ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا

4q

وا تێبینی ده‌كرێت كه‌ زۆربه‌ی ئافره‌تانی موسڵمانان زۆربه‌ی رۆژانی مانگی ره‌مه‌زان تێده‌په‌ڕێ له‌ كاتێكدا ئه‌وان كه‌مته‌رخه‌من و خۆیان به‌ شتێكه‌وه‌ خه‌ریك ده‌كه‌ن كه‌ نه‌ سوودی بۆ دونیایان هه‌یه‌ و نه‌ بۆ دوا رۆژی خۆیان به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ حه‌زمان كرد كه‌ به‌رنامه‌یه‌كی رۆژانه‌ دابنێین كه‌ له‌م مانگه‌ پیرۆزه‌دا په‌یڕه‌وی بكات :-
1- خوشكی موسڵمان له‌ پێش نوێژی به‌یانی له‌ خه‌و هه‌ستێت به‌ مه‌به‌ستی پارشێو كردن له‌ سه‌ر فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) بۆ ئه‌و كاره‌ (( پارشێو بكه‌ن چونكه‌ له‌ پارشێودا به‌ره‌كه‌ت هه‌یه‌ )) وه‌ سوننه‌ت وایه‌ كه‌ پارشێو دوا بخرێت .
2- خۆ ئاماده‌ كردن بۆ نوێژی به‌یانی به‌ ده‌ست نوێژ گردن و چاوه‌ڕوانی بانگی به‌یانی , ئه‌مجار ئه‌نجامدانی سوننه‌تی به‌یانی پاش دڵنیا بوون له‌ ده‌ركه‌وتنی شه‌به‌ق چونكه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم ) له‌ هیچ كاتێكدا وازی لێ نه‌هێناوه‌ نه‌ له‌ سه‌فه‌ردا و نه‌ له‌ شاردا .
3- سوور بوون له‌ سه‌ر ئه‌نجامدانی ویرده‌كانی پاش نوێژه‌كان به‌ تایبه‌تی له‌ پاش ئه‌نجامدانی نوێژی به‌یانی وه‌ك (سبحان الله) و ( لا اله‌ الا الله ) و ( الحمد لله‌ ) و ( الله‌ أكبر )
4- مانه‌وه‌ له‌ جێگای نوێژ كردنه‌كه‌ی تاكو رۆژهه‌ڵات یادی خوای گه‌وره‌ بكات .. قورئان بخوێنێ .. ویرده‌كانی به‌یانیان دوو باره‌ بكاته‌وه‌ .. ئه‌مجار دوو ركات نوێژ بكات بۆ ئه‌وه‌ی پاداشتی حه‌جێك و عه‌مره‌یه‌كی ته‌واوی ده‌ست بكه‌وێ .
5- له‌ پاش ئه‌وه‌ هه‌ندێ پشوو بدات و بخه‌وێ تاكو هێز و توانای خۆی جارێكی تر كۆ بكاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ست نه‌بێت به‌ ده‌وامێكه‌وه‌ یان به‌ قوتابخانه‌وه‌ ئه‌مجار له‌ پێش نیوه‌رۆ هه‌ستێت و نوێژی چێشته‌نگاو (چحی) ئه‌نجام بدات و خۆی ئاماده‌ بكات بۆ نوێژی نیوه‌ڕۆ .
6- ده‌بێ خوشكی رۆژووان به‌شێك له‌ قورئان دیاری بكات كه‌ له‌ شه‌و رۆژدا بیخوێنێته‌وه‌ یان له‌ كاتی بێ كاریدا چونكه‌ خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌ , چونكه‌ له‌م مانگه‌دا قورئان دابه‌زیوه‌ .. خوای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی : {شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِيَ أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ} (185) سورة البقرة هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی قورئان و گوێگرتن لێی له‌م مانگه‌دا له‌ گه‌وره‌ترین ئه‌و كارانه‌یه‌ كه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ نزیك ده‌بیته‌وه‌ و له‌ پیرۆزترین تاعه‌ته‌كانه‌ , به‌ لای كه‌مه‌وه‌ ده‌بێت خوشكی موسڵمان جارێك قورئان خه‌تم بكات له‌و مانگه‌دا .
7- ئه‌گه‌ر بانگی عه‌سری دا ئه‌وا تۆیش له‌ گه‌ڵیدا دوو باره‌ی بكه‌ره‌وه‌ و ئه‌مجار نوێژه‌ فه‌رزه‌كه‌ بكه‌ و ویرده‌كانی پاش نوێژت له‌ یاد نه‌چێت .
8- ئه‌نجامدانی پێویستییه‌كانی ماڵه‌وه‌ له‌ ئاماده‌ كردنی خواردن و ئاماده‌كردنی ئه‌وه‌ی كه‌ خێزان پێویستی پێیه‌تی به‌ بێ زیاده‌ ره‌وی و ئیسراف كردن .
9- دانانی كاتێكی تایبه‌ت له‌ پێش بانگی مه‌غریب بۆ ویرده‌كانی ئێواره‌ و پاڕانه‌وه‌ چونكه‌ له‌و كاته‌دا پاڕانه‌وه‌ وه‌ڵام ده‌درێته‌ه‌ .
10- ئه‌گه‌ر بانگده‌ر بانگی مه‌غریبی دا وا باشه‌ په‌له‌ بكرێت له‌ به‌ربانگ كردندا له‌ سه‌ر فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم ) كه‌ ده‌فه‌رموێت: ( لا یزال الناس بخیر ما عجلوا الفگر ) واته: (( خه‌ڵكی له‌ چاكه‌ و خه‌یردان تاكو په‌له‌ بكه‌ن له‌ به‌ربانگ كردندا )) ئه‌مجار له‌ سه‌رتای كاته‌كه‌یدا نوێژی مه‌غریب ئه‌نجام بده‌ .
11- خۆ ئاماده‌ كردن بۆ نوێژی عیشا و ته‌راویح له‌ گه‌ڵ ره‌چاو كردنی ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه‌ :_
ڕ‌- سوننه‌ت وایه‌ كه‌ ئافره‌ت نوێژی ته‌راویح له‌ ماڵه‌وه‌ بكات و ئه‌مه‌ باشتره‌ له‌ سه‌ر فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم ):(( رێگر مه‌بن به‌رانبه‌ر هاتنی ئافره‌تان بۆ مزگه‌وته‌كانی خوا وه‌ ماڵه‌كانیان باشتره‌ بۆیان )) رواه‌ مسلم وه‌ بۆی هه‌یه‌ له‌ مزگه‌وت نوێژ بكات .
ب‌- ئه‌گه‌ر به‌ مه‌به‌ستی نوێژ ده‌رچوو بۆ مزگه‌وت ئه‌وا بۆی نییه‌ بۆنی خۆش له‌ خۆی بدات و یان به‌ پۆشاكی ناشه‌رعی یه‌وه‌ ده‌رچێت چونكه‌ ئه‌وه‌ كاری خراپی لێ ده‌بێته‌وه‌ .
ت‌- تێكه‌ڵی پیاوان نه‌بێت له‌ پاش ده‌رچوونی له‌ نوێژی ته‌راویح .
12- هه‌وڵ بده‌یت كه‌ زوو بخه‌وێت له‌ پاش نوێژی ته‌راویح چونكه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم ) پێی ناخۆش بووه‌ كه‌ له‌ پاش نوێژی عیشا دانیشێت بۆ گفت و گۆ كردن .
له‌ كۆتاییدا ئه‌مه‌ چه‌ند پێشنیارێك بوو داوا له‌ خوای گه‌وره‌ ده‌كه‌ین كه‌ ببێته‌ جێگای سوودی هه‌مووو لایه‌ك له‌ م مانگه‌ پیرۆزه‌دا .

والحمد لله رب العالمین وصلی الله علی سیدنا و نبینا محمد وعلی اله وصحبه أجمعین.

Share

دەربارەى نوسەر karim mahmood

دەمەوێت لە رێگەى ماڵپەرەکەمەوە خزمەتێکى بچووکى گەلى کورد بکەم بە بڵاو کردنەوەى بابەتى سوود بەخش بە ئێوە لە هەموو بوارەکانى ژیاندا

Check Also

٩

م سید احمد عبدالوهاب پێنجوێنی (ئیسراف وزیاده‌ڕۆی كردن )19-5-2017

م سید احمد عبدالوهاب پێنجوێنی (ئیسراف وزیاده‌ڕۆی كردن )19-5-2017

نوسینی سەرەنج لە ڕێگەی فەیسبووک

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *