ماڵەوە / بابەتى ئایینى / بەتاڵبوونەوەی رۆژوو

بەتاڵبوونەوەی رۆژوو

44444

ئەو شتانەی ڕۆژوو بەتاڵ دەكەنەوە دەشتن هەر یەكێك لەو دەیانە ڕووی دا, ئەبێ رۆژووكە قەزا بكاتەوە :
1- یەكەم: گەیاندنی شتێكە بە قەسدی بۆ ناو بۆشایی لەش وەك سینگ و زگ و میزدانە یان بۆشایی یەكانی سەری: وەگ گەروو لووت و گوێ‌ و ناو مێشكدان ئینجا ئەو شتە خواردن و خواردنەوە بێ یان دەرمان بێ یان شتێكی تر بێ, وەك قوتدانی دوكەڵی جگەرەو بەڵغەم و تێنانی پەنجەی دەست و داروچكە…….هتد
بەڵام ئەگەر یەكێكی لەوانە بە هەڵە كرد یان بە زۆر پێیان كرد, یان لە بیری چوو بوو كە بە رۆژووە ئەوە رۆژووەكەی بەتاڵ نابێ و قەزا كردنەوەی ناوێ‌(( عَنْ أَبِي هُرَيْرَةً رضى اللهُ عَنْهُ   قَالَ النَّبِيُّ صلى اللهُ عَلَيهِ وَسَلمَ : مَنْ نَسِىَ وَهُوَ صَائِمٌ فَأَكَلَ أَوْ شَرِبَ فَلْيُتِمَّ صَوْمَهُ فَإِنَّمَا أَطْعَمَهُ اللهُ وَ سَقَاهُ )) رواه الشيخان.

پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم فەرمووی: هەركەسێك لە بیری چوو كە بە رۆژووەو شتێكی خوارد, یان شتێكی خواردەوە با رۆژووەكەی تەواو بكات, چونكە خودای گەورە ئەو خواردن و خواردنەوەی داوەتێ‌.
(( ئاگاداری ))
هەر شتێك لە رێگەی دەمارەوە, یان لە رێگەی پێستەوە بچێتە ناو لەشی مرۆڤ جگە لە بۆ شایی ئەوە رۆژووی پێ بەتاڵ نابێ, هەر چەندە تێنوەتی و برسیەتیش لاببات, وەكو دەرزی لێدان و خۆش چەور كردن و خوێن تێكردنی دەمارو ئاو تێكردنی دەمار (( قَالَ بَعْضُ أَصْحَابِ النَّبِيِّ صلى الله عليه وسلم : لَقَدْ رَأَيْتَ رَسُولَ اللهِ صلى الله عليه وسلم  يَصُبُّ عَلَى رَأْسِهِ الْمَاءِ وَهُوَ صَائِمٌ مِنَ الْحَرِّ أَوِ الْعَطَشِ )) رواه أبو داود.

واتە: پێغەمبەرم (صلی الله علیه وسلم) بینی بە رۆژوو بوو, لەبەر گەرما یان تینوەتی ئاوی بەسەر خۆی دا دەكرد.
هەروەها بە تێچوونی پێشولەو دوكەڵ و تۆزی خۆڵ و تۆزی ئارد و بۆنكردن تف قوتدان و دەرمانی چاو بە هیچیان رۆژوو بەتاڵ نابێ.
2- تێكردنی شتێكە بە ترومپا لە ناو یەكێك لە كونی پێشەوە یان پشتەوە جا دەرمان بێت یان نا, وەك پەنجە تێنان لە كاتی تارەت كردن ئەوە رۆژوو بەتاڵ دەكات.
3- خۆ رشاندنەوەیە بە قەسدی: : (( عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ  (رضى الله عنه ) قالَ: النَّبِيُّ (صلى الله عليه وسلم) مَنْ ذَرَعَهُ الْقِيْءُ وَهُوَ صَائِمٌ فَلَيْسَ عَلَيْهِ قَضَاءٌ وَإِنَ اسْتَقاءَ فَلْيَقْضِ )) رواه اصحاب السنن والحاكم.

واتە: پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی: هەركەسێك بەرۆژوو بێ و بەدەست خۆی نەبوو رشایەوە قەزاكردنەوەی لەسەر نیە, بەڵام ئەگەر بۆ خۆی خۆی رشاندەوە با رۆژووەكە قەزا بكاتەوە.
4- جیماع كردنە بە قەسدی: واتە ئەگەر نە یزانی بە رۆژووە یان نەیزانی حەرامە رۆژووەكەی بەتاڵ نابێ .
5- هێنانی ئاوی خۆیەتی: واتە خۆ رەحەتكردنە بە هۆی دەستبازی لەگەڵ یەكێكی تر یان بە هۆی دەست تێوەردانی عەورەتی خۆی(( عَنْ عَائِشَةَ رضى اللهُ عَنهَا  كانَ النَّبِيُّ صلى اللهُ عليهِ وسلم   يُقَبِّلُ وَيُبَاشِرُ وَهُوَ صَائِمٌ , وَ كَانَ أَمْلَكَكُمْ لإِرْبِهِ )) رواه الشيخان.

حەزرەتی عائیشە فەرموویەتی: پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم لەو كاتەی بەرۆژوو بوو, خێزانەكانی خۆی ما چ دەكردن و دەستبازی لەگەڵ دەكردن, بەڵام لە هەمووتان خۆڕاگرتر بوو, لەشی پیس نەدەبوو واتە مەترسی ئاوهاتنی هەبایە وای نەدەكرد.
(( ئاگاداری))
ئەگەر كەسێك بە شەو جیماعی كرد, بەڵام تا دوای بانگی سبەینێ‌ خۆی نە شۆرد بە رۆژ نوست و توشی جەنابەت بوو واتە لەش پیس بوو ئەوانە هیچیان رۆژوویان بەتاڵ نابێ(( عَنْ عَائِشَةَ رضى اللهُ عنهَا: كَانَ النَّبِيُّ صلى الله عليه وسلم  يُدْرِكُهُ الْفَجِرُ مِنْ رَمَضَانَ مِنْ غَيْرِ حُلُمٍ فَيَغْتَسِلُ وَيَصُومُ )) رواه الشيخان…..
پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم لەشی بە جەنابەت دەبوو بەیان دادەهات و بە رۆژوو دەبوو ئینجا خۆی دەشۆردو رۆژووەكەی تەواو دەكرد.
6- هاتنی خوێنی حەیزە هەرچەندە یەك پشكیش بێ .
7- هاتنی خوێنی دوای منداڵبوونە.
8- بە منداڵبوونیش رۆژوو بەتاڵ دەبێ هەرچەندە خوێنیش نەبینێ‌: (( سُئِلَتْ عَائِشَةُ رضى اللهُ عنهَا: ما بالُ الْحائِضُ تَقْضىِ الصّوْمَ وَلاَ تَقْضِى الصَلاةَ؟  قَالَت: كانَ يُصِيبُنَا ذَلِكَ فَنُؤْمَرُ بِقَضَاءِ الصَّومِ وَلاَ نُؤْمَرُ بِقَضَاءِ الصَّلاَةِ )) رواه الشيخان…..

حەزرەتی عائیشە فەرموویەتی:كاتێ‌ تووشی حەیز دەبووین پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم فەرمانی پێدەكردین رۆژوو قەزا بكەینەوە, بەڵام فەرمانی نەدەكرد نوێژ قەزا بكەینەوە.
((ئاگاداری)) ئەگەر ئافرەت بە شەو پاك بۆوە لە خەیز , نیفاس واجبە نیەت بێنێ‌ و سبەینێ‌ بە رۆژوو ببێ هەر چەند فریاش نەكەوێ‌ خۆی بشۆرێ‌.
9- شێت بوونە: واتە ئەگەر بۆ ماوەیەكی كەمیش بێت بێ رۆژووەكەی بەتاڵ دەبێتەوە بەڵام قەزا كردنەوەی لەسەر نیە.
((ئاگاداری)) ئەگەر كەسێك لە بەیانەوە تا رۆژ ئاوابوون نووست یان لە هۆش خۆی چوو, بەڵام بۆ ماوەیەكی كەم بە هۆش هاتەوە هەردووكیان رۆژووەكەیان دروستە.
10- كافربوونە: واتە ئەگەر موسڵمانی بە رۆژوو یەك كوفر بكات, رۆژووەكەی بەتاڵ دەبێ و واجبە قەزای بكاتەوە, بەڵام كافری بنەرەتی كە موسڵمان دەبێ لەسەری واجب نیە رۆژووەكان قەزا بكاتەوە.

Share

دەربارەى نوسەر karim mahmood

دەمەوێت لە رێگەى ماڵپەرەکەمەوە خزمەتێکى بچووکى گەلى کورد بکەم بە بڵاو کردنەوەى بابەتى سوود بەخش بە ئێوە لە هەموو بوارەکانى ژیاندا

Check Also

٩

م سید احمد عبدالوهاب پێنجوێنی (ئیسراف وزیاده‌ڕۆی كردن )19-5-2017

م سید احمد عبدالوهاب پێنجوێنی (ئیسراف وزیاده‌ڕۆی كردن )19-5-2017

نوسینی سەرەنج لە ڕێگەی فەیسبووک

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *