ماڵەوە / بابەتى ئایینى / سودو قازانج و حیكمەتەكانی رۆژوو

سودو قازانج و حیكمەتەكانی رۆژوو

31

1- بیرخستنەوەی ناسنامەی ئیماندارو موسڵمانە كە بەندەی خودایە مەخلوقێكی بێ دەسەڵات و لاوازە شكاندنی لوت بەرزی و خۆ بە گەورە زانی نەفس و هەوای مرۆڤە خۆ پێ ناساندنی مرۆڤە بە خودی خۆی كە خاوەنی تواناو هێزێكی سنوردارە, ئەو مرۆڤە لاسارو كەللە رەق و خۆ بە گەورە زان و دەرچووە بریتی یە لە چەند جەمە خواردنێك بە نەخواردنی ئەو چەند جەمە خواردنە, هێزو توانای نامێنێ‌ و تەسلیم بە ئەمری واقیع دەبێ‌.
وەك لە ریوایەتێكدا هاتووە پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه وسلم) دەفەرمووێ‌: خودای گەورە كە مرۆڤی دروست كرد, پرسیاری لە نەفسی كرد: ( من انا ومن انت) نەفس وەڵامی خودای گەورەی دایەوە وتی: (انا انا انت انت ) خودای گەورە ئازاری داو خستیە ناو جەهەنم دوایی هەمان پرسیاری لێ كردەوەو دیسان وەڵامی دایەوەو وتی: (( انا انا انت انت )) بە هەموو شێوەیەك جۆرێك ئازارو ئەشكەنجەی دا هەر سوور بوو لەسەر كەللە رەقی و خۆ بە گەورە زانی ئەو جارەیان خودای گەورە بە برسیەتی و نان لێ برین ئازارو ئەشكەنجەی دا ئینجا پرسیاری لێ كردەوە: (من انا ومن انت ) ئەمجارەیان لە وەڵامدا وتی: ( انت ربی الرحیم , وانا عبدك العاجز).
2- بە برسیەتی و بێ هێزی و هەناو بە تاڵی زیاتر دل َ بۆ لای خودای گەورە دەگەرێتەوە, مێشكی مرۆڤ ئارام دەبێ‌ و مەشغوڵ نابێ‌ بە هیچ شتێك مێشك و دەروون ساف و بەتاڵ دەبێت لە هەموو ئەو شتانەی پێ یەوەی دەبەسترێتەوە لە دونیاو جوانیەكانی بەمەش مرۆڤ دور دەكەوێتەوە لە دونیاو زیاتر بیر لە خودای گەورە دەكاتەوە سەر دەكێشێ‌ بۆ زیكرو فیكر.
3- لەو مانگەو لە ناو ئەو عیبادەتە پیرۆزەدا مرۆڤ زیاتر هەست بە نیعمەتەكانی خودای گەورە دەكات, قەدری نیعمەتەكان دەزانێ‌, ئەو ئاوەی ساڵی یازدە مانك هەر كاتێ‌ پێویستبایە دەی خواردەوە ئێستا لەو مانگەدا دەزانێ‌ چەند بە قەدرو چەند نیعمەتێكی گەورەیە كە ئەمە كەمترین نیعمەتە لە ناو نیعمەتەكانی خودای گەورە.
4- بە برسیەتی و دوور كەوتنەوە لە خواردن دەمارەكانی لەشی مرۆڤ كرژ دەبێتەوە كە كرژیش بووەوە شەیتان بە زەحمەت بە ناویان هاتوچۆ دەكات, كە ساڵی دوازدەی مانگ شەیتان زۆر بە ئاسانی بە ناویان دا دەڕوات وەك پێغەمبەری خودا ( صلی الله علیه وسلم) دەفەرمووێ‌:(( أن الشيّطانَ يَجرى من ابن ادم مَجرى الدَّم )) رواه البخاري ومسلم.

5- ئەو مانگە بە رۆژوو بوون گرنگی و نرخی كاتمان بۆ دەردەخات, كە ئەوەی لەو مانگەدا دەكرێت لە یازدە مانگی غەیری رەمەزان ناكرێت, مانگێك هەرچی عیبادەتە تێیدا كۆبونەتەوە هەرچی خێرو سوودی ( دونیا‌و قیامەت)ە تێدایە گۆڕانكاری بەسەر تاك و كۆمەڵ دادەنێ‌ كاتێ‌ رۆژێ‌ زۆرت تینوو دەبی یان زۆرت برسی دەبێ بە دەقیقە حیساب دەكەی ئەو كاتە دەزانی كات چەند بە نرخە و چەند دوورو درێژەو ئێمەش بە بێ سوود بەسەری دەبەین, لە یەك شەودا خودای گەورە خێری هەزار مانگت پێ دەبەخشێ‌ كە بیر لە تەمەنێكی كورتی خۆمان دەكەینەوە كە بریتی یە لە شەست حەفتا ساڵێك و بیر لە دوای مردن دەكەینەوە كە هەر خودای گەورە دەزانێ‌ چەند لە ناو قەبر دەمێنێتەوە و چەند لە ساحەی حەشردا رادەوەستن ئەو كات دەزانی كاتەكانی دونیا لە چاو دوورو درێژی و سەختی و كۆسپەكانی رێگاكانی دوای مردن چەند كورتە, خۆشیەكانی دونیا كەمە
(( فَمَا مَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا فِي الآخِرَةِ إِلاّ قَلِيلٌ )) التوبة: 38….
6- ئەو مانگە وەك بنەكیەكی مەشقی یە هێزو توانای مرۆڤ بە دەردەخات كە مرۆڤ بە هێزو توانادارە ئەگەر تەسلیمی نەفس و هەوای خۆی نەبێت و خاوەن ئیرادەو ویستی خۆی نەبێت هەرچی بیەوێت ئەنجامی دەدات.
ئەو مانگە دڵ و ئیرادەی مرۆڤ بە هێزو پێز دەكات, كە متمانەی بە خۆی هەبێت كاتێ‌ بتوانێ‌ شتە حەڵاڵەكان لە خۆی دوور بكاتەوە, شتی خراپ و زیان بەخش زۆر بە ئاسان تر واز لێ بهێنێت كەواتە ئەو مانگە بگێرە بە پاڵفتەكاری تەزكیەی بۆ دەروونی خۆت و دوورخستنەوە لە كردارە خراپەكانی وەك واز هێنان لە جگەرەو برادەری خراپ, بەرگی نا شەرعی خوشكانی موسڵمان و غەیبەت و فێڵ كاری كردن و هتد…..
7- مرۆڤ فێری خۆراگری و متمانە بە خۆبوون دەكات, كە بتوانێ‌ بەسەر زەحمەتی و ناخۆشیەكانی ژیانی زاڵ بێت و كەسێكی بە ئارام و هێمن بێت بالەو مانگەدا خۆمان دوور بخەینەوە لە توڕە بوون و پەلە كردن و شەڕو ئاژاوە كردن و دەمەقاڵی و هەڵچوون و هتد…..
8- سودەكانی رۆژوو بۆ كۆمەڵگەی موسڵمان:
كۆمەڵ و كۆمەڵگە فێری یاساو یەكبوون دەكات فێری یەك رێزی و تەباییان دەكات, ئەوەی دەتوانێ‌ كۆمەڵ یەك بكات, وەك یەك لاشەو جەستەی لێ بكات ئایینی پیرۆزی ئیسلامە ئێشی ئەو ئێشی هەموو موسڵمانێكە, ئێشی موسڵمانان ئێشی ئەوە, ئەمە لە قوتابخانەی رۆژووەوە فێر دەبین كە لەیەك كات خۆت دەگرن و لەیەك كاتیش نان دەخۆن بەبێ جیاوازی……
9- ئەو مانگە بە زمان حاڵی خۆی بە هەموو كەسێكی عەودالێ‌ دادپەروەریو یەكسانی دەڵێ‌: ئەی ئەو خەڵكانەی لە نمونەی عەدالەتی هەردوو عومەرەكان چی تر شك نابەن, بزانن ئەگەر ئیسلام باڵا دەست و فەرمانڕەوا بێت بە چاو نوقانێك عەدالەت لە هەموو جیهان بەرپا دەكات.
10- یەكێكی تر لە بەشەكانی ئەو زانكۆ پڕ لە خێرو بەرەكەتە ئەوەیە, مانگی بەزەیی سۆزو چاكە كردنە, دەوڵەمەندو خودا پێداوان لەو مانگە هەست و سۆزیان دەجوڵێت لە ئاست هەژارو نەدارەكان دڵنەرم و دەست كراوە دەبن, پرسیاریان لە پێغەمبەر (یوسف) كرد (سەلامی خودای لەسەر بێ) لەو كاتەی فەرمان ڕەوایی میسری دەكردو بەرپرسی سەرخەزێنەی عەمبارەكانی گەنمی میسر بوو , بۆچی ئەوەندە بەرۆژوو دەبی و خۆت برسی دەكەی؟ فەرموی: (( حتی لا أنسی الجائع )) تاكو برسیان و هەژاران لە یاد نەكەم .
11- ئەو مانگە ساڵانە كۆمەڵێ‌ خەڵكی پاڵفتە كراوو پاك و بێگەرد پێشكەش بە كۆمەڵگە دەكات كە لەو قوتابخانە مەزن و پیرۆزەی مانگی رەمەزان دەردەچن, كۆمەڵێ‌ رەنگ و رووی نوێ‌ دێنە مەیدانی خودا پەرستی خەڵكێكی خودا ناس و شەیتان بەزێن پەیدا دەبن.
12- سوودەكانی رۆژوو لە بواری تەندروستی:
رۆژوو مرۆڤ بە دوور دەكات لە چەندین نەخۆشی و دەرد, لاشەی مرۆڤ پاك و پێگەرد دەكات قەڵەوی و لەش گرانی ناهێڵێ‌ مرۆڤ چوست و چالاك دەكات.
13- لە كۆتاییدا گەورەترین و گرنگترین بەخشش و حیكمەتی مانگی رەمەزانی پیرۆز ئەوەیە مرۆڤ لە خودای گەورە نزیك دەكاتەوە, لە ماوەی ئەو مانگە بەرزەدا موسڵمان شەهادەكی زۆر بەرز وەردەگرێت كە شەهادەی ئازادبوونە لە ئاگری جەهەننەم و دەرچوونە لە زانكۆی رەمەزان بەشی رۆژوو! كە لەماوەی ئەو مانگە پیرۆزەدا چەند دەرسی نەزەری و عەمەلی خوێندراوە وەك: رۆژوو + نوێژ + قورئان خوێندن + زەكات ‌و سەدەقە + شەوو نوێژو + بەجێ‌ گەیاندنی سووننەت و ئادابەكانی رۆژوو هتد.. مرۆڤ بە هەڵگرتنی ئەو شەهادەیە نازناوی (متقی) وەردەگرێت لەلایەن خودای گەورە وە بە دەستەواژەی ( لعلكم تتقون) دەرازێتەوە…
برای خوێنەری بەرێزو سەنگین: رەنگە كاتێ‌ سەیری خۆمان دەكەین و سەرنجی خەڵكانی دەورووبەرمان دەدەین, ئەو هەموو سودو كەڵك و حیكمەتانەی رۆژوو دەخوێنینەوە پێت وا بێت زیادەرەوی ( مبالغە) ی تێدا كرابێت! نەخێر سوێند بە خودای تاك و تەنیا ئەگەر ئێمە بەو شێوەو شێوازەی كە خودای گەورەو پێغەمبەری خۆشەویستمان (صلی الله علیه وسلم) بۆی داناوین بە رۆژوو ببین زۆر لەوەی باس كرا سودوو قازانجی زیاتریشی لێ دەبینین ( ان شاْ الله) تەجبوبەش باشترین بەڵگەیە, دەبا ئەم رەمەزانەی لە پێشمانە لێرەوە دەست پێ بكەین, تەجروبەی هەر هەموو لایەكمان بێت…

Share

دەربارەى نوسەر karim mahmood

دەمەوێت لە رێگەى ماڵپەرەکەمەوە خزمەتێکى بچووکى گەلى کورد بکەم بە بڵاو کردنەوەى بابەتى سوود بەخش بە ئێوە لە هەموو بوارەکانى ژیاندا

Check Also

٩

م سید احمد عبدالوهاب پێنجوێنی (ئیسراف وزیاده‌ڕۆی كردن )19-5-2017

م سید احمد عبدالوهاب پێنجوێنی (ئیسراف وزیاده‌ڕۆی كردن )19-5-2017

نوسینی سەرەنج لە ڕێگەی فەیسبووک

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *