ماڵەوە / بابەتى هەڵبژاردە / شێلم خانه‌كانى له‌ش نوێده‌كاته‌وه‌ و كۆكه‌ و هه‌لامه‌تى زستانه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كات

شێلم خانه‌كانى له‌ش نوێده‌كاته‌وه‌ و كۆكه‌ و هه‌لامه‌تى زستانه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كات

n

شێلم سه‌وزه‌یه‌كى نیشاسته‌ییه‌ و مادده‌یه‌ك له‌ خۆ ده‌گرێت كه‌ ده‌ماره‌كانى خوێنبه‌رو خوێنهێنه‌ره‌كان فراوان ده‌كات و پاڵه‌په‌ستۆى فشارى خوێنیش كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و هه‌روه‌ها هاتۆچۆى خوێنیش له‌ ناو جه‌سته‌دا زیاد ده‌كات. زانایابى به‌ریتانیا له‌ لێكۆلینه‌وه‌یه‌كدا بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ خواردنى شێلم خوێنبه‌ره‌كان له‌ ره‌قبوون ده‌پارێزێت، به‌وه‌ى كه‌ مادده‌ دژه‌ ئۆكسانه‌كانى ناو شێلم دژى مادده‌ یان كۆلكه‌ سه‌ربه‌سته‌كان ده‌وه‌ستنه‌وه‌ و نایه‌لن كۆلسترۆلى زیانبه‌خش به‌ كردارى ئۆكسان له‌ناو خوێنبه‌ره‌كاندا بنیشێت. به‌ ووته‌ى پسپۆران، شێلم هه‌رس كردن ئاسان ده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌هۆى بوونى ڤیتامینه‌كانى گرووپى (B) كه‌ له‌ رووى كالسیۆم و پۆتاسیۆم و ئاسنه‌وه‌ ده‌وله‌مه‌نده‌، هۆكارێكى باشه‌ بۆ سوككردنى نیشانه‌كانى هه‌وكردنى رۆماتیزمى جۆمگه‌كان له‌ ئاوسان و ئازار و سخبوون ، هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندیه‌كى دیكه‌ى ئه‌وه‌یه‌ ووزه‌یه‌كى چاك ده‌به‌خشێته‌ مرۆڤ و حه‌زى سێكس زیاد ده‌كات و هاوكارى نوێبوونه‌وه‌ى خانه‌كانى له‌ش و دابه‌زینى كێشى زیاده‌ ده‌كات . زۆربه‌ى خه‌لك شێلم له‌ وه‌رزى زستاندا به‌كارى دێنن ، به‌وه‌ى مرۆڤ له‌ په‌تا و له‌رزو تا و كۆكه‌ و قۆرگ ئێشان و هه‌لامه‌ت ده‌پارێزێت و فاكسینێكى سرۆشتیه‌ بۆ جه‌سته‌ى مرۆڤ. هه‌روه‌ها خواردنى شێلم به‌هۆى رێژه‌ به‌رزه‌كه‌ى له‌ ڤیتامین E ، رۆلى هه‌یه‌ له‌ پاراستنى خانه‌كانى مێشك به‌ تایبه‌ت له‌ كاتى كزبوونى فرمانه‌كان كه‌ په‌یوه‌سته‌ له ‌ته‌مه‌نى دره‌نگى دا . شێلم ئەو وزەیەی كە تێیدایە سێجار كەمترە لەو بڕە وزەیەی كە لە هەمان بڕی پەتاتەدایە. شێلم گەلێك ماددەی خۆراكی گرنگ لەخۆدەگرێت بۆ نموونە:- ڤیتامین C، ڤیتامین E، ریشاڵ، فۆلیك ئەسید، ڤیتامین B5، ڤیتامین B1، ڤیتامین B2، ڤیتامین B3، ڤیتامین B6، كۆپەر، مەنگەنیز، پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم. سوودە تەندروستییەكانی خواردنی شێلم بریتین لە” سووككردنی نیشانەكانی هەوكردنی رۆماتیزمی جومگەكان لە ئاوسان و ئازار و سخبوون، بەهێزكردنی بەرگری لەش بەرانبەر بە نەخۆشییەكان، پاراستنی كۆڵۆن لە تووشبوون بە گرێی شێرپەنجەیی، پاراستنی خوێنبەرەكان لە تووشبوون بە رەقبوون بەوەی كە ماددە دژەئۆكسانەكانی ناو شێلم دژی ماددە یان كۆلكە سەربەستەكان دەوەستن و نایەڵن كۆلیستیرۆلی خراپ LDL بە كرداری ئۆكسان لەسەر ناوپۆشی خوێنبەرەكاندا بنیشێت. رژێمێكی رێكوپێكی خواردنی “شێلم”، ده‌بێته‌ هۆی تواندنه‌وه‌ی به‌ردی گورچیله‌ و هه‌روه‌ها له‌ ناوبردنی به‌ردی گورچیله‌. به‌ وته‌ی زانایان “شێلم” تایبه‌تمه‌ندی تواندنه‌وه‌ی به‌ردی گورچیله‌ی هه‌یه‌ و ده‌رمانی چاره‌سه‌ری به‌ردی گورچیله‌یه‌. شێلم چه‌ند تایبه‌تمه‌ندی زۆر سوودبه‌خشی هه‌یه‌ و زۆربه‌ی خه‌ڵكی به‌ تایبه‌ت له‌ وه‌رزی زستاندا به‌كاری دێنن. به‌ وته‌ی زانایان، ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌ن بیر و هۆشێكی كزن، باشتر وایه‌ كه‌ شێلم بخۆن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زانایان بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ خواردنی شێلم ده‌بێته‌ هۆی به‌هێزكردنی بیر و هۆش. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ خوارنی شێلم ده‌بێته‌ هۆی نه‌مانی كۆكه‌، هه‌روه‌ها بۆ ده‌رمانی چاره‌سه‌ركردنی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ و هه‌ڵامه‌ت و قوڕگ ئێشان زۆر سوودمه‌ند و كاریگه‌ره‌. زانایان پێیان وایه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ ده‌ستی ئازاری قوڕگ ئێشانه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، ده‌توانن رۆژانه‌ چه‌ند جار غه‌رغه‌ره‌ به‌ ئاوی “شێلمی كوڵاو” له‌ ناو قوڕگیان بكه‌ن. به‌ هۆی بوونی مادده‌ی “تیوسیانات” له‌ ناو “شێلم” دا بۆ رێگه‌گرتن له‌ گه‌شه‌سه‌ندنی شێرپه‌نجه‌ زۆر سوودمه‌نده‌. هه‌روه‌ها به‌هۆی بوونی ڤیتامین B1بۆ هێوركردنه‌وه‌ و هه‌روه‌ها بۆ زۆركردنی حه‌ز و ئاره‌زوو بۆ خواردن و هه‌روه‌ها نه‌خۆشییه‌كانی پێست و زیبكه‌ سوودمه‌نده‌. پزیشکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە خواردنی‌ شێلم کاریگەری‌ بەرچاوی‌ لە چارەسەرکردنی‌ هەڵامەتدا هەیە، هاوکات شێلم دەتوانێت لە چارەسەکردنی‌ هەوکردنی‌ سیکڵدانۆچکەکان‌و گرفتەکانی‌ هەناسەدان‌و ژەهراوی‌ بووندا ڕۆڵێکی‌ گرنگ بگێڕێت. هەروەها لە گرنگترین سوودەکانی‌ شێلم، غەرغەرەکردن بە ئاوەکەی‌ دەبێتە هۆی‌ باشترکردنی‌ قوڕگ ئێشە‌و ڕۆڵی‌ گرنگی‌ هەیە لە ڕێکخستنی‌ خوێن‌و بە هۆی‌ بوونی‌ ئەو بڕە فۆسفۆرەی‌ لە شێلمدا هەیە ، بیرەوەری‌ مرۆڤ بەهێز دەکات‌و یارمەتی‌ سیستەمی‌ دەماری‌ لەش دەدات. لەلایەکی‌ دیکەوە پزیشکان ئامۆژگاریمان دەکەن کە باشترین شێوەی‌ بەکارهێنانی‌ شێلم بە شێوەی‌ کۆڵاندنیەتی‌‌ و باشترین کاتیش بۆ خواردنی‌ لە کاتژمێرەکانی‌ سەرەتای‌ بەیانی دای

Share

دەربارەى نوسەر karim mahmood

دەمەوێت لە رێگەى ماڵپەرەکەمەوە خزمەتێکى بچووکى گەلى کورد بکەم بە بڵاو کردنەوەى بابەتى سوود بەخش بە ئێوە لە هەموو بوارەکانى ژیاندا

Check Also

٩

م سید احمد عبدالوهاب پێنجوێنی (ئیسراف وزیاده‌ڕۆی كردن )19-5-2017

م سید احمد عبدالوهاب پێنجوێنی (ئیسراف وزیاده‌ڕۆی كردن )19-5-2017

نوسینی سەرەنج لە ڕێگەی فەیسبووک

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *