ماڵەوە / بابەتى ئایینى / :::: ئیش كردن بە ئیخڵاص و دڵسۆزی بۆ خودا::::

:::: ئیش كردن بە ئیخڵاص و دڵسۆزی بۆ خودا::::

صور-كلمة-الله-مكتوبة-علي-صور-خلفيات-وصور-لفظ-الجلالة-40

ئامادەکردنى: مامۆستا عبدالرزاق رەزاق احمد
واتە هەدەفت لەو ئیشەی كە دەیكەیت بۆ خودا تەنها لەبەر ڕەزامەندی خودای گەورە بێت‌و , بۆ ئەوە بێ كە خودا لە خۆت ڕازی بكەی ‌و چاوەڕێی پاداشت هەر لە خودا بكەی خودای گەورە باسی ئەو جۆرە كەسانەمان بۆ دەكات لە قورئانە پیرۆزەكەی دا , كە هەرچی دەیكەنە خێرو پێداویستی خەڵك, جێ بەجێی دەكەین, تەنها مەبەستیان پاداشتی خوایە‌و بەس وەك دەفەرمووێ‌ [  وَيُطْعِمُونَ الطَّعَامَ عَلَىٰ حُبِّهِ مِسْكِينًا وَيَتِيمًا وَأَسِيرًا [8] إِنَّمَا نُطْعِمُكُمْ لِوَجْهِ اللَّهِ لَا نُرِيدُ مِنكُمْ جَزَاءً وَلَا شُكُورًا [9] ]…… [الانسان … 8 ..9]…… واتە: خواردەمەنی دەرخواردی هەژاران و هەتیوان‌و دیلان دەدەن با حەزیشیان لێی بێت دەڵێن بەڕاستی ئێمە خواردەمەنیتان دەدەینێ‌ هەر لەبەر خودا چاوەڕوانی ناكەین لە ئێوە نە پاداشت ‌و نە سوپاس دڵسۆزی كارێكە لە كارەكانی دڵان, لە پێشەنگی كارەكانی دڵانە كارەكان تەواو نابن بێ ئەو نەبێ, چونكە بنەڕەت و بنچینەی وەرگرتنی كارەكان ڕاوەستاوە لەسەر پەرستنی دڵا, ئەوە نێهنیە و هیچ كەسێك پێی نازانێ‌ تەنها خودای پەروەردگار نەبێت ئەو كارانەت دەبێ تەنها لەبەر ڕەزامەندی خودای گەورە بێت وە: خوداپەرستی, گۆێڕایەڵی, نوێژ, زەكات , حەج, ڕۆژوو, ) هەمووی لە پێناو خودای گەورەدابێ, دڵسۆزی ئیخلاص دەبێ ئاوابێ لەهەموو وردو درشتی ژیان دا هەرچی كارێكی خێرە دەیكەیت دەبێ تەنها بۆ خوداو لە پێناو ڕەزامەندی ئەو زاتەدا بێ, ئەوە پێی دەوترێ‌ ئیخڵاص و دڵسۆزی خودای گەورە لەوبارەوە فەرموویەتی:

[ قُلْ إِنَّ صَلَاتِي وَنُسُكِي وَمَحْيَايَ وَمَمَاتِي لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ [162]  لَا شَرِيكَ لَهُ ۖ وَبِذَٰلِكَ أُمِرْتُ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُسْلِمِينَ [ 163] ]……. [ الانعام …..  162…163]

واتە: ئەی موحەممەد [ صلی الله علیه وسلم ] بێگومان نوێژو بەندایەتی‌و ژیان و مردنم هەر بۆ خودای پەروەردگاری هەموو جیهانیانە هیچ هاوبەشێكی نییە‌و هەربەوە فەرمانم پێ دراوە‌و من یەكەمی هەموو فەرمانبەرانم بۆ وەی ئەوەمان بۆ ڕوون بێتەوە خودای گەورە دەفەرمووێ‌ إِنَّا أَنزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ فَاعْبُدِ اللَّهَ مُخْلِصًا لَّهُ الدِّينَ [2] أَلَا لِلَّهِ الدِّينُ الْخَالِصُ … ] [ الزمر: 2 -3 ]واتە: بێگومان ئێمە بە حەق‌و ڕاستی قورئانمان بۆ تۆ هێناوەتە خوارەوە كەواتە خودا بپەرستەو بە تەنها هەر بۆ ئەو ملكەچ بە بێداربە ئایینی گەردن كەچی پاك‌و خاوێن هەر بۆ خودایە, هەروەها دەفەرمووێ‌ [[ قُلْ إِنِّي أُمِرْتُ أَنْ أَعْبُدَ اللَّهَ مُخْلِصًا لَّهُ الدِّينَ ] [ الزمر: 11]…….. واتە: ئەی موحەممەد [ صلی الله علیه وسلم ] بڵێ‌ بەڕاستی من فەرمانم پێدراوە كە خودابپەرستم بە دڵسۆزی بۆی ملكەچبم هەروەها دەفەرمووێ‌ [  وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ حُنَفَاءَ وَيُقِيمُوا الصَّلَاةَ وَيُؤْتُوا الزَّكَاةَ ۚ وَذَٰلِكَ دِينُ الْقَيِّمَةِ ]….. [ البينة: 5] ….. واتە: فەرمانیان پێ نەدرابوو مەگەر بەوەی كە پەرستشی خودا بكەن بە دڵسۆزی ملكەچی بۆ بكەن خۆیان بەدوور بگرن لە هەموو بیروباوەڕێكی خوارو خێچ وە نوێژ بكەن‌و زەكات بدەن وە ئەمەیە ئایینی ڕاست, چەند نموونەیەك باس دەكەین لەبارەی ئیخلاصی پێغمبەران (سەلامی خودایان لێ بێت ) بۆ ئەوەی زیاتر چەمكی ئیخڵاصمان بۆ ڕوون بێتەوە, كە چەند گرنگ‌وگەورەیە, ئەگەر سەرنجی قورئانی پیرۆز بدەین ئاوا باسی ئیخڵاص ‌و دڵسۆزی یوسف پێغەمبەرمان بۆ دەكات ( سەلامی خودا لێ بێت) كە لە دەست ئەو ژنە ڕزگاری بوو كە داوای كاری ناشەرعی لێكرد,ئیخڵاص ‌و خۆیەكلایی كردنەوەی بوو بۆ خودای گەورە فریای كەوت وەك خودای بەرزو بێ وێنە دەفەرمووێ‌ [ وَرَاوَدَتْهُ الَّتِي هُوَ فِي بَيْتِهَا عَن نَّفْسِهِ وَغَلَّقَتِ الْأَبْوَابَ وَقَالَتْ هَيْتَ لَكَ ۚ قَالَ مَعَاذَ اللَّهِ ۖ إِنَّهُ رَبِّي أَحْسَنَ مَثْوَايَ ۖ إِنَّهُ لَا يُفْلِحُ الظَّالِمُونَ (23)وَلَقَدْ هَمَّتْ بِهِ ۖ وَهَمَّ بِهَا لَوْلَا أَن رَّأَىٰ بُرْهَانَ رَبِّهِ ۚ كَذَٰلِكَ لِنَصْرِفَ عَنْهُ السُّوءَ وَالْفَحْشَاءَ ۚ إِنَّهُ مِنْ عِبَادِنَا الْمُخْلَصِينَ ] [ يوسف: 23-24] …… واتە: ئەو ئافرەتەی یوسف لە ماڵیدا بوو دەست تێكەڵاوی بە یوسف ویست‌و هەموو دەرگاكانی داخست وتی: وەرە پێشەوە بەپەلە بۆ ئەوەی بۆت ئامادەیە ( یوسف) وتی: من پەنا دەگرم بە خودا بەڕاستی ئەو (خودا) پەروەردگاری منە یا عەزیزی میسر خاوەنی منە ڕێزی لێ گرتووم بەڕاستی ستەمكاران, ڕزگار نابن سوێند بە خودا بێگومان ئەو ژنە بە نیازی تێكەڵی ژن‌و مێردی یوسفی كرد, یوسفیش نیازی ئەو ژنەی كرد ئەگەر ئەو بەڵگە ڕوونەی پەروەردگاری نەدیایە ئابەو جۆرە بەڵگەمان نیشانیلا یوسف دا بۆ ئەوەی خراپە‌و داوێن پیسی لێ دوور بخەینەوە, چونكە بەڕاستی ئەو واتە ( یوسف) لە بەندە پاك‌و هەڵبژاردەكانی ئێمەیە, خوێنەری بەرێز سەرنج بدە چۆن ئیخڵاص ‌و دڵسۆزی بۆ خودا فریای یوسف كەوت, هەروەها پێغەمبەر موسا (سەلامی خودای لێ بێت) تەنها دڵسۆزی و ئیخڵاصی بوو بۆ خودای گەورە گەیاندیە ئەو پلەو پایە بەرزە ئەها بزانە خودای پەروەردگار لەو بارەوە فەرموویەتی[ وَاذْكُرْ فِي الْكِتَابِ مُوسَىٰ ۚ إِنَّهُ كَانَ مُخْلَصًا وَكَانَ رَسُولًا نَّبِيًّا [51] وَنَادَيْنَاهُ مِن جَانِبِ الطُّورِ الْأَيْمَنِ وَقَرَّبْنَاهُ نَجِيًّا [52] وَوَهَبْنَا لَهُ مِن رَّحْمَتِنَا أَخَاهُ هَارُونَ نَبِيًّا ] [ مريم 51 – 53] ….واتە: لە قورئاندا باسی مووسا بكە بەڕاستی ئەو كەسێكی هەڵبژاردەبوو بێگەردبوو لە ناتەواوی‌و نێردراو لە ناتەواوی‌و نێردراو‌و پێغەمبەربوو بۆ خەڵكی وە ئێمە ئەومان بانگ كرد لەلای ڕاستی كێوی گورەوە وە ئەو موسامان نزیك كردەوە تا قسەی لەگەڵ بكەین وە لە بەزەیی و بەخشندەیی خۆمان بەخشینمان بەو موسا‌و هاروونی برای كە پێغەمبەر بوو, هەتا تەوبەی مونافیقەكانیش دانامەزرێ‌و تەنها بە چوار مەرجی بنەڕەتی نەبێت كە یەكێك لەو مەرجانە ئیخڵاص‌و دڵسۆزییە بزانە ئاوا خودای گەورە لەوبارەوە فەرموویەتی: [  إِنَّ الْمُنَافِقِينَ فِي الدَّرْكِ الْأَسْفَلِ مِنَ النَّارِ وَلَن تَجِدَ لَهُمْ نَصِيرًا [145] إِلَّا الَّذِينَ تَابُوا وَأَصْلَحُوا وَاعْتَصَمُوا بِاللَّهِ وَأَخْلَصُوا دِينَهُمْ لِلَّهِ فَأُولَٰئِكَ مَعَ الْمُؤْمِنِينَ ۖ وَسَوْفَ يُؤْتِ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ أَجْرًا عَظِيمًا ] [ النساء: 145-146]…… واتە: با بزانن بەڕاستی دوو ڕووەكان لە خانە‌و تەبەقی هەرە ژێرەوەی ئاگردان, وە هەرگیز ڕزگار كەرێكت بۆ ئەوان دەست ناكەوێت, جگە لەوانەی دەگەڕێنەوە‌و خۆیان چاك دەكەن ‌و دەست دەگرن بە ئایینی خوداوە‌و ئاییەكەیان پاك ‌و خاوێن دەكەن بۆ خودا جا ئەوانەی ئەو مەرجەنەیان بەجێ هێنا لەگەڵ ئیمانداراندا دەبن بێگومان لە داهاتوودا خودا دەیبەخشێ بە ئیمانداران پاداشتێكی زۆر گەورە, هەتا شەیتانیش بەو هەموو فێڵ‌و تەڵەكە بازیەی خۆیەوە ناتوانێت ئەوانەی كە ئیخڵاص‌و دڵسۆزن لە خشتەبەرێ‌‌و پێیان ناوێرێت, ئەها بزانە خودای گەورە چۆنی فەرمووە لەو بارەوە فەرموویەتی[ قَالَ رَبِّ بِمَا أَغْوَيْتَنِي لَأُزَيِّنَنَّ لَهُمْ فِي الْأَرْضِ وَلَأُغْوِيَنَّهُمْ أَجْمَعِينَ [39] إِلَّا عِبَادَكَ مِنْهُمُ الْمُخْلَصِينَ ] [ الحجر: 39-40]……. واتە: شەیتان وتی: ئەی پەروەردگارم لەبەر ئەوەی گومڕات كردم بێگومان خۆشی دنیایان لەە زەویدا بۆ دەڕازێنمەوە وە بەڕاستی هەموویان گومڕا دەكەم بەندە دڵسۆزەكانت نەبێت, پیاوێك هات بۆ خزمەت پێغەمبەری خودا [ صلی الله علیه وسلم] فەرموویەتی [ أرايت رجلا غزا خرج مجاهدا في سبيل الله يلتمس راي نيتة الاجر وذكر؟ قال الرسول [ صلى الله عليه وسلم ] لاشيء له ] (1) …… واتە: ئەی پێغەمبەری خودا [ صلی الله علیه وسلم ] ئەگەر پیاوێك غەزا بكات واتە دەرچوو بۆ غەزاو تێكۆشان لە پێناوی خودای گەورەدا مەبەستی ئەوەبوو پاداشت‌وپێداهەڵدانی دەست كەوێ پێغەمبەر [ صلی الله علیه وسلم ] فەرمووی: هیچ پاداشتی نی یە….. ئەوەی لەو فەرموودە پیرۆزەدا دەفامرێتەوە ئەوە دەگەیەنێت هەر كەسێك با بەردەوام بەڕۆژوو بێ ساڵ دوانزەی مانگ‌و هەموو نوێژەكانیشی لە مزگەوت دا بە جەماعەت بكات, یان هەر ئافرەتێك كە پۆشاكی ئیسلام لەبەر بكات و خۆی داپۆشێ, بەڵام لەوەدا مەبەستی ڕەزامەندی و گوێرایەڵی خودای گەورە نەبوو ‌و دڵسۆزی و ئیخڵاصی تیادا نەبوو ئەوا هیچ پاداشتی لەلای خودای گەورە نادرێتەوە, ئەو پیاوە پرسیارەكەی جارێكی تریش دوو بارەی كردەوە وتی: ئەگەر پیاوەكە بۆ غەزا دەرچوو مەبەستیشی غەزاو مەدح بوو, پێغەمبەری خودا [ صلی الله علیه وسلم ] فەرمووی: هیچ پاداشتێكی نیە, ئەو پیاوە بۆ سێیەم جار هەر ئەو پرسیارەی دووبارە كردەوە پێغەمبەر [ صلی الله علیه وسلم ] هەر فەرمووی : هیچ پاداشتی بۆ نی یە دوایی پێغەمبەر [ صلی الله علیه وسلم ] فەرمووی [ صلى الله عليه وسلم ] فةرمووى [ ان الله لايقبل من العمل الا ما كان له خالصا وابتغي به وجه الله ] (2) …… واتە: بەڕاستی خودای گەورە هیچ كارو كردەوەیەك وەرناگرێ‌ و پاداشتی لەسەر ناداتەوە مەگەر بە دڵسۆزی نەبێ‌و بۆ ڕەزامەندی خودای گەورە نەبێت…..

(1)  (اخرجه النسائي (3140) وصححه الامام الباني انظر أحكام الجنائز ( 63) والسلسلة الصحيحة و صحيح الترغيب (1/6/6)

(2) (حديث صحيح أنظر كلم الطيب أبن تيمية)

 

Share

دەربارەى نوسەر karim mahmood

دەمەوێت لە رێگەى ماڵپەرەکەمەوە خزمەتێکى بچووکى گەلى کورد بکەم بە بڵاو کردنەوەى بابەتى سوود بەخش بە ئێوە لە هەموو بوارەکانى ژیاندا

Check Also

٩

م سید احمد عبدالوهاب پێنجوێنی (ئیسراف وزیاده‌ڕۆی كردن )19-5-2017

م سید احمد عبدالوهاب پێنجوێنی (ئیسراف وزیاده‌ڕۆی كردن )19-5-2017

نوسینی سەرەنج لە ڕێگەی فەیسبووک

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *