ماڵەوە / ئەندرۆید / نەرمەکاڵای مردن لە دەرگا دەدا – Mrdn بۆ سیستەمى ئەندرۆید

نەرمەکاڵای مردن لە دەرگا دەدا – Mrdn بۆ سیستەمى ئەندرۆید

٠٩٩
وەرگێڕانی بەدەستكاریەوە : ئەندازیار : باوكی ئاسیا
پێداچونەوەی : مامۆستا علی خان

برا و خوشكانی بەڕێزم: ئێمە لەم دونیایەدا ڕێبوارین ‏و سەفەرێكی دوور و درێژمان لە پێشە، و تەمەنی ‏هەموو یەكێك لە ئێمە دەڕوات و تەواو دەبێت و دەبێت ‏تاڵاوی مردن بچێژین، و بەرەو ئەو ژیانە هەتا هەتایە ‏بەڕێ بكەوین ‏وه‌ک خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ {كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ} آل عمران: ١٨٥
واتە: هەموو كەسێك بێ جیاوازی تامی مردن دەچێژێ…
خۆشەویستان: ‏هەموومان باش باش دەزانین كە ئەمڕۆ نا سبەی ‏تەمەنمان كۆتایی دێت و دەمرین و دەخرێینە ناو ‏قەبرێكی تەنگ و تاریكەوە، و پاشان زیندوو ‏دەكرێنەوە و پرسیارمان لێ دەكرێت. ‏ئەوەی كەوا زمانی وەڵامدانەوەمانە بە شێوەیەكی ‏تەواو و دروست بۆ ئەو دوو فریشە بەڕێزە بریتی یە لە ‏كردەوە چاكەكانی ئەمڕۆمان، وه‌ دڵنیاشبین ناتوانیین له‌مردن ڕابکه‌ین وه‌ک خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێ:
{قُلْ إِنَّ الْمَوْتَ الَّذِي تَفِرُّونَ مِنْهُ فَإِنَّهُ مُلَاقِيكُمْ} الجمعة ٨
واتە:ئەی پێغەمبەر (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) پێیان بڵێ : ئەو مردنەی كە ئێوە لێی ڕادەكەن و ئەترسن پێی بگەن، بێگومان هەر پێتان دەگات.

Share

دەربارەى نوسەر karim mahmood

دەمەوێت لە رێگەى ماڵپەرەکەمەوە خزمەتێکى بچووکى گەلى کورد بکەم بە بڵاو کردنەوەى بابەتى سوود بەخش بە ئێوە لە هەموو بوارەکانى ژیاندا

Check Also

٩

م سید احمد عبدالوهاب پێنجوێنی (ئیسراف وزیاده‌ڕۆی كردن )19-5-2017

م سید احمد عبدالوهاب پێنجوێنی (ئیسراف وزیاده‌ڕۆی كردن )19-5-2017

نوسینی سەرەنج لە ڕێگەی فەیسبووک

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *